سەرۆک بارزانی و سەرۆكوەزیرانی توركیا لە كۆبوونەوەدان

سەرۆک بارزانی و سەرۆكوەزیرانی توركیا لە كۆبوونەوەدان
سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆكی كوردستان گەیشتە کۆشکی چانکایە و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی توركیا لە كۆبوونەوەدایە.

دوای دیداری سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆكی كوردستان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، کەمێک بەر لە ئێستا، بارزانی و شاندی کوردستان لە دەروازەی کۆشکی چانکایەوە دەربازی نێو کۆشک بوون و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی توركیا لە كۆبوونەوەدایە.

بینالی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا پێشوازی لە سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان كردووە.

بە پێی زانیارییەکان بڕیار نییە هیچ کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی دوای كۆبوونەوەكە ئەنجامبدرێت.

كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكوەزیران دوا بەرنامەی ئەمڕۆی شاندی هەرێمی کوردستانە بە سەرۆكایەتی سەرۆک بارزانی و بڕیارە سبەی سەرۆک بارزانی سەردانی پەرلەمانی تورکیا بکات.

هەروەها هەرچەندە تا ئێستا پشتڕاستنەکراوەتەوە، بەڵام پێدەچێت بارزانی لەگەڵ شاندێکی هەدەپە کۆببێتەوە، لەو کۆبوونەوەیەش مژاری سەرەکی پرۆسەی ئاشتی ببێت.



رووداو
Top