ڕووداوێكی دڵته‌زێن له هه‌ولێر ڕووده‌دات
رووداوه‌كه كاتژمێر (9:00)ی دوێنێ شه‌وی دووشه‌ممه (2016_8_22) له شه‌قامی 60 مه‌تری نزیك نه‌خۆشخانه‌ی( پار ) له شاری هه‌ولێر ڕوویداوه.
فازل حاجی حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، ڤیدیۆكه‌ی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌دا 2 كه‌س زامداربوون، هه‌وره‌ها به گوته‌ی ناوبراو زیانێكی ماددی زۆر به رێگا و بان و ئۆتۆمبێله‌كاندا كه‌وتووه.
