ئاوارەکانی شنگال بێوەزعن و، بەغدایش ھاوکاریان ناکات

 ئاوارەکانی شنگال بێوەزعن و، بەغدایش ھاوکاریان ناکات
سەرۆکی لیستی برایەتی‌وپێکەوەژیان لەئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت، ئاوارەکانی شنگال وەزعیان زۆر خراپە و، بەغدا و وەزارەتی کۆچ‌وکۆچبەرانیش ھیچ ھاوکارییەکیان ناکەن.

سەرۆکی لیستی برایەتی‌وپێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ (سەیدۆ چەتۆ) ڕاگەیاند: "ئاوارەکانی شنگال حاڵیان حاڵ نییە؛ نە حکوومەت دەچێتە دەمیانەوە نە ڕێکخراوە خێرخوازییەکانی سەر بە بەغدا و، نەیش وەزارەتی کۆچ‌وکۆچبەران؛ ئێمەش وەکو ئەنجومەن شتێکی وامان پێ ناکرێ تا بیکەین."

(سەیدۆ چەتۆ) گوتیشی، ئاوارە ئاوارەیە؛ ئەم فەرق و جیاوازییە چییە بەغدا دەیکا؛ ھەرێم ئەو هەموو ئاوارەیەی پێ بەخێو ناکرێت؛ ئەوەی لە توانایدا بووبێ کردوویەتی، بەڵام حکوومەتی عێراق کەمتەرخەمە.




PDK.info
Top