په‌رله‌مانتارێكی گوڕان سوكایه‌تی به‌ خۆێنی شه‌هید مه‌غدید هه‌ركی ده‌كات

په‌رله‌مانتارێكی گوڕان سوكایه‌تی به‌ خۆێنی شه‌هید مه‌غدید هه‌ركی ده‌كات
عه‌بدلا مه‌لا نوری، په‌رله‌مانتاری پێشووی بزوتنه‌وی گوڕان له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبووك سوكایه‌تی به‌ خۆێنی شه‌هید عه‌مید مه‌غدید هه‌ركی ده‌كات و به‌ كوژراو ناوی ده‌بات.

عه‌بدلای مه‌لا له‌ به‌شێكی دیكه‌ی نوسینه‌كانی ده‌لێت"خۆێنی ویدات له‌ خۆێنی مه‌غدید پیرۆزتره‌"

مه‌لا نوری ئه‌م پوسته‌ی فه‌یسبووكی كردووه‌ به‌ (سپونسه‌ر) بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لكی زۆر ئه‌م پوسته‌یان به‌رچاو بكه‌وێت.

عه‌بدلای مه‌لا نوری ئه‌وكاته‌ی كه‌ په‌رله‌مانتار بووه‌، ده‌به‌ی ئاوی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانكرد كه‌ ئه‌وكات سه‌رۆكی په‌رله‌منان له‌ پشكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بوو.

‎شه‌هید عه‌مید مه‌غدید هه‌ركی فه‌رمانده‌ی هێزی 2ی سوپای 5ی زێره‌ڤانی، له‌ رۆژی چوارشه‌ممەی ١٦-١٢-٢٠١٥،‌ له ‌ئه‌نجامی شه‌ڕێكی قورس له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش له ‌چیای زه‌ردك شه‌هید بوو.
Top