كاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار بەجێگیری مایەوە
ئاكام عەبدوڵا لەكۆمپانیای سمبولی هەڵەبجە بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لەبازاڕی سلێمان وتی"كاتی داخستنی بازاڕ ئێوارەی ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 128 هەزار و 750 دینارە، ئەوەش هەمان نرخی بەیانییە لەكاتی كردنەوەی بازاڕەدا".
وتیشی"نرخی 100 یۆرۆ بەرامبەر 146 هەزار دینارە و 100 پاوەندیش بە 167 هەزار دینارە، 100 هەزار تمەنی ئێرانیش بە 36 هەزار و 750 دینارە و 100 لیرەی توركیش بە 44 هەزار دینارە".
نرخی دراوە بیانیەكان بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بەرامبەر 113 دۆلارو 35 سەنتەو 100 پاوەندیش بە 131 دۆلار و 65 سەنتە.
خەندان-
