كاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار بەجێگیری مایەوە

كاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار بەجێگیری مایەوە
نرخی 100 دۆلار ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕدا لەهەرێمی كوردستان 128 هەزار و 750 دینارە، ئەوەش هەمان نرخی كاتی كردنەوەی بازاڕەو هیچ گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە.

ئاكام عەبدوڵا لەكۆمپانیای‌ سمبولی‌ هەڵەبجە بۆ ئاڵوگۆڕی‌ دراو لەبازاڕی‌ سلێمان وتی‌"كاتی داخستنی بازاڕ ئێوارەی ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 128 هەزار و 750 دینارە، ئەوەش هەمان نرخی بەیانییە لەكاتی كردنەوەی بازاڕەدا".

وتیشی‌"نرخی‌ 100 یۆرۆ بەرامبەر 146 هەزار دینارە و 100 پاوەندیش بە 167 هەزار دینارە، 100 هەزار تمەنی‌ ئێرانیش بە 36 هەزار و 750 دینارە و 100 لیرەی‌ توركیش بە 44 هەزار دینارە".

نرخی‌ دراوە بیانیەكان بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بەرامبەر 113 دۆلارو 35 سەنتەو 100 پاوەندیش بە 131 دۆلار و 65 سەنتە.



خەندان-
Top