له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا 1500 ئاواره ڕوویان له كه‌ركووك كردووه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/8/2016، عه‌مار سه‌باح، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى كۆچ و كۆبه‌رانى كه‌ركووك، ڕایگه‌یاند: "له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا 1500 ئاواره‌ى خه‌ڵكى شارۆچكه‌ی حه‌ویجه ڕوویان له شارى كه‌ركووك كردووه و پرۆسه‌ى پێشوازى كردن له ئاواره‌كانى حه‌ویجه، ناحیه‌كانى ڕیاز و ڕه‌شادى سه‌ر به‌و شارۆچكه‌یه به‌رده‌وامه".
به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى كۆچ و كۆچبه‌رانى كه‌ركووك، گوتیشی: "ته‌واوى ئه‌و ئاوارانه له كه‌مپێكدا له نزیك شارى كه‌ركووك نیشته‌جێكران و فه‌رمانگه‌ى كۆچ و كۆچبه‌رانى كه‌ركووكیش یارمه‌تى خۆراك و پێداویستییه‌كانى ناو ماڵی به‌و ئاوارانه گه‌یاندووه".
شارۆچكه‌ی حه‌ویجه یه‌كێكه له شارۆچكه‌كانی سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركووك و ئێستا له ژێر ده‌ستى توندڕه‌وانى داعشدایه و ڕۆژانه ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له خه‌ڵكه‌كه‌ى له ژێر ده‌ستى داعش هه‌ڵدێن و خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه كه‌ركووك.
باس‌نیوز
