چاودێرێکی سیاسی: سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ دەرەوە گرنگییەکی زۆری بۆ ھەرێم ھەیە
چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆ (د. بوخاری عەبدوڵا) ڕایگەیاند: "سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و وڵاتانی ئەوورپا زۆر گرینگە بۆ ھەرێمی کوردستان و، دۆزی کورد و ھاوکات پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئەو وڵاتانە کە ھەرێم پێویستی پێیان ھەیە."
گوتیشی یەکێکی دیکە لە گرنگییەکانی ئەو سەردانە ئەوەیە ئێستا ھەموو وڵاتان کۆ بوونەتەوە بۆ ئەوەی داعش لە مووسڵ لەناو ببەن؛ بۆیە لێرەدا سەنگی ھەرێم و ھێزی پێشمەرگە لە ئازادکردنی مووسڵ ڕۆڵی گرنگی ھەیە لەم پرۆسەیەدا.
ئەو چاودێرەی سیاسی ڕوونیشی کردەوە، ئەو سەردانە گرنگیی ھەرێمی کوردستان نیشان دەدات و ئامادەگی ئەو وڵاتانە لە ھەڵسوکەوتکردن لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵیاندا.
(د. بوخاری عەبدوڵا) ڕاشیگەیاند، ئێستا ڕۆڵ و سەنگی ھەرێمی کوردستان لە ناوچەکە بەردەوام بەرەوپێش دەچێت و، بەھێزتر دەبێت؛ بۆیە ئەو وڵاتانەش بەپێی ئەو واقعەی ئێستا ھەڵسوکەوت لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا دەکەن.
KDP
