سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: گۆڕانکاریی لە پۆستەکانی یەکێتی لە سنووری سلێمانی و گەرمیان دەکرێت
بێگەرد تاڵەبانی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، ڕایگەیاند: "ئاڵوگۆڕكردنی پۆستە ئیدارییەكان حاڵەتێكی ئاساییە و بۆ ئەوەی پۆستەكان بۆ بەرژەوەندیی تایبەت بەكار نەھێندرێن، واباشترە ھەر دوو ساڵ جارێك ئەو ئاڵوگۆڕییانە بكرێن، بۆ ئەوەی ھاوسەنگی لە نێوان شێوازی میكانیزمی بەڕێوەبردنی ئەركەكان و ئەو كەسانەی بەرپرسیاریەتی وەردەگرن، دروست بێت".
جەختیشی لەوە کردەوە کە لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا، بڕیار لەسەر ئاڵۆگۆڕی پۆستەكان دراوە، بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە ھەموو ئەو بەرپرسانەدا بكرێت كە لەسەر میلاكی یەكێتی لە یەكە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیاندا پۆستیان پێ دراوە.
پێشتر مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێریی مەکتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕای گەیاندبوو، یەكێتی گۆڕانكاری دەكات و ئەگەر پێویست بکات، گۆڕانکارییەکە وەزیرەکانیش دەگرێتەوە.
باسنیوز
