خۆراكی مانگانه‌ی ٩٦٥ خێزانی ئاواره دابه‌ش كرا
له‌درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چوون و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران، ڕۆژی ٢٣/٨/٢٠١٦ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و پرۆگرامی خۆراكی جیهانی WFP)) مانگانه خۆراك بۆ ئاواره‌كان دابین ده‌كه‌ن، له‌و میانه‌شدا ئه‌مڕۆ به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان به‌سه‌ر ٩٦٥ خێزانی ئاواره كه له شاره‌دێیه‌كانی كه‌ڵه‌كچی و ئه‌تروش و بیرستهك و كۆمه‌ڵگای جرهی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شێخان نیشته‌جێكراون دابه‌ش ده‌كه‌ن هه‌ر پارسێلێكی خۆراك ٢٠ كیلۆگرام مادده‌ی خۆراكی وه‌ك زه‌یت، ساوار، پاقله، نۆك، خوێ پێك هاتووه.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ پرۆگرامی خۆراكی جیهانی، مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی WFP)) مانگانه خۆراك و پێداویستی خۆراكی به‌سه‌ر ئاواره‌كان له زۆربه‌ی كه‌مپ و شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆش له شارۆچكه‌ی شێخان و چه‌ند شارهدێییهكی سه‌ر به‌و ده‌ڤه‌ره ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنی به‌شه خۆراكی مانگانه به‌سه‌ر ٩٦٥ خێزانی ئاواره‌دا، هاوكات ئه‌م پرۆسه‌یه تاوه‌كو كۆتایی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌رجه‌م خێزانه ئاواره‌كان له كه‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان له هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ند ده‌بن. هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م پرۆژه‌یه یه‌كێكه له پرۆژه گه‌وره‌و به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و پرۆگرامی خۆراكی كه زیاتر له ٧٥.٣٩٦ خێزان له‌كه‌مپی ئاواره‌كان له دابینكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه سوودمه‌ند ده‌بن، هه‌روه‌ها ئاماره‌كانی شاره‌دێی (خه‌بات و كه‌ڵه‌ك و كۆیه) له پارێزگاری هه‌ولێر له‌م پرۆژه‌یه سوودمه‌ند ده‌بن.
KDP
