ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ دژایه‌تی بۆ له‌سێداره‌دانی ٣٦ که‌س له عێراق ده‌ربڕی
ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی (ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ) له به‌یاننامه‌یه‌کدا، ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر حکوومه‌تی عێراق ده‌ربڕی له‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی ٣٦ که‌س به تۆمه‌تی تاوانبارییان به ڕووداوه‌که‌ی بەسترپێرارەکەی سەربازگەی سپایکەر، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازگه ئه‌مریکاییه‌ی پێشوو که له لایه‌ن داعشه‌وه داگیر کرا، ١٧٠٠ سه‌ربازی عێراقیی تێدا کوژرا، که زۆربەیان شیعه بوون.
به‌یاننامه‌که ده‌ڵێت: "زۆرێک له له‌سێداره‌دراوه‌کان له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا دانیان به تاوانه‌کانیاندا ناوه و قسه‌یان کردووه."
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ڕێکخراوه‌که حکوومه‌تی عێراقی ئاگادار کردووه‌ته‌وه، ئه‌و حوکمانه به هه‌ڵواسراوی بهێڵێته‌وه و جێبه‌جێییان نه‌کات، تا دادگاییه‌کی شەفاف و دادپه‌روه‌ر دۆسیەکە به‌ڕێوه ده‌بات."
بە وتەی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ، "یه‌کێک له‌و له‌سێداره‌دراوانه دانی به کوشتنی ٦٠ که‌سدا ناوه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر هاوسه‌ر و کچه‌که‌ی لێ کراوه و کاره‌باشی لێ دراوه."
KDP
