ڕانیە.. كەسێك بە دۆلاری ساختەوە دەستگیر كرا
محەمەد فازڵ، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئاسایشی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند: "هێزەكانی ئاسایشی بازگەی قەمتەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ سێشەممە، 23/8/2016 كەسێكیان بە ناوی (م، ئـ) كە بڕی 1700 دۆلاری ئەمەریكی ساختەكراوی پێ بووە، دەستگیر كردووە".
لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئاسایشی ڕاپەڕین، گوتیشی: "ئەو تۆمەتبارە بە فەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە، بەپێی ماددەی 281 لە یاسای سزادانی عێڕاقی دەستگیر كراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا و لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە".
باسنیوز
