لە بانە هێرش کرایە سەر هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت

 لە بانە هێرش کرایە سەر هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری بانە هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبیلێکی هەڵگری هێزەکانی پاراستنی سنوور و دوو کەسیان به سەختی بریندار کراون.

بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2016 -8 -23 لە شاری بانە چەند چەکدارێکی نەناسراوە هێرش کراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێکیهەڵگری هێزە ئەمنییەکانی سەرسنوور و دوو کەسیان بە توندی بریندار بووون.

هەتا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

دوانیوەڕۆی دوێنێ دووشەممەش لە گۆڕەپانێکی شارێکی بۆکان چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان لە هێزە ئەمنییەکان کرد و کەسێکیان بریندار بوو.








باسنيوز
Top