سلێمانی.. لە 8 مانگدا 183 کەس بە تۆمەتی ماددەی ھۆشبەر دەستگیر کراون

 سلێمانی.. لە 8 مانگدا 183 کەس بە تۆمەتی ماددەی ھۆشبەر دەستگیر کراون
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، بەشی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان دەستگیرکردنی 183 ھاووڵاتی بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکانەوە ڕاگەیاند، ھەروەھا لە ماوەی شەش مانگی ڕابردودا زیاتر لە تەنیک ماددەی ھۆشبەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2016 -8 -23 بەشی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ، ئامارەکانی شەش مانگی ڕابردووی ساڵی 2-16ی بڵاو کردەوە، بەپێی ئامارەکەی بەشی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان، بەکارھێنان و بارزگانیکردن بەماددە ھۆشبەرەکان بە بەراوردی ساڵی پێشوو بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

جەلال ئەمین، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان ڕاشیگەیاند: "لە ناوەندی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەرەوە زیادی کردووە، ھەروەھا ١٨٣ ھاووڵاتی بە تۆمەتی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشەبەر دەستگیر کراون، کە دەستگیرکراوەکان ھاووڵاتی ئێرانی و عەرەب و ئافرەتیشیان تێدایە."

گوتیشی: "ماددە ھۆشبەرەکان بووە بە کێشەیەکی گەورە لە ھەموو جیھاندا، ئیمەش لە ھەرێمی کوردستان لە لێواری مەترسی داین و ترسی ئەوەمان ھەیە ماددەی ھۆشبەر ببێت بە دیاردە، چونکە بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، بە شێوەیەکی بەرچاوی زیادی کردووە، بەڵام ئێمە خۆشحاڵین بە ھاوکاری و چاوکراوەی ھاونیشتمانیان کە ھەمیشە ھاوکاری ھێزەکانی ئاسایش دەکەنم لە مەترسی بڵاوکردنەوەی ماددە ھۆشبەرەکان."

لەبارەی چۆنیەتیی دزەکردنی ماددە ھۆشبەرەکان بۆ ناو خاکی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی، گوتی: "لە ھەموو خاڵە سنورییەکانەوە ماددەی ھۆشبەر دێتە ھەرێمی کوردستان، بەڵام ئێمە سنورێکی زۆرمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ھەیە، ھەروەھا کۆماری ئیسلامی ئێران سنووری بە ئەفعانستانەوە ھەیە بێگومان ئەفغانستان ناوەندی چاندنی ماددە ھۆشبەرەکانە لەوێوە ئەو ماددە ھۆشەبەرانە ڕەوانەی ئێران دەکرێت، ھەروەھا لە ئێرانەوە بەشێکی ئەو ماددە ھۆشبەرانە بەر ئێمە دەکەوێت."













باسنیوز
Top