بێ مووچەی هەڕەشە لە پرۆسەی خوێندنی زانکۆیی دەکات

 بێ مووچەی هەڕەشە لە پرۆسەی خوێندنی زانکۆیی دەکات
بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان، مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان هەڕەشەی ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن دەکەن و پەرلەمانتارێکیش ڕای دەگەیەنێت: "دەبێت پێش دەست پێ کردنەوەی پرۆسەی خوێندن، ئەو گرفتانە چارەسەر بکرێن".

لە پەیامێکدا، مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان بەشێکیان هەڕەشەی وازهێنان و چوونە دەرەوەی وڵاتیان کردووە، بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان و سیستەمی پاشەکەوتی مووچەوە. لەمبارەیەشەوە، وەحیدە یاقۆ، پەرلەمانتاری کوردستان لە لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا، ڕایگەیاند: “ئاگادارین کە بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆ داوای وازهێنان و بەشێکیان هەڕەشەی بەجێهێشتنی کارەکانیان دەکەن”.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان، بارودۆخەکەی بە زەنگێکی مەترسی لەسەر پرۆسەی خوێندن لە زانکۆکان وەسف کرد و داوای کرد: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی خێرا، بێتە سەر هێڵ و گرفتی کێشەی مووچەی مامۆستایان چارەسەر بکات".

داواشی لە مامۆستایان کرد، دان بە خۆیاندا بگرن، تا ئەو کاتەی کێشەکان چارەسەر دەکرێن.











باسنیوز
Top