”نەوشیروان مستەفا داوای لە یەکێتی کردووە ڕێز لە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ گۆڕان بگرن“
کۆبوونەوەی هاوبەشی سەرکردایەتیی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەستی پێ کرد و تێیدا سەرکردە باڵاکانی هەردوو حزب بەشدارن. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و گۆڕانکارییەکان و ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکان دەکرێت.
لە لایەکی دیکەوە، کەناڵی (کوردستان 24) بڵاوی کردەوە، پێش کۆبوونەوەکەی سەرکردایەتیی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان، نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، بە تەنیا کۆبوونەتەوە و تێیدا نەوشیروان مستەفا داوای لە یەکێتی کردووە، ڕێز لە ڕێککەوتنەکەی نێوانیان بگرن. هاوکات جەختیش لەوە کراوەتەوە کە دەبێت بە زوویی ئاڵوگۆڕ لە پۆستەکاندا بکرێت.
باسنیوز
