بارزانی بەرەو توركیا بەڕێكەوت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاژێر 06:00 ی ئێوارە لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و، کاژێر 08:00 ی شەو لەگەڵ بیناڵی یڵدرم ،سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
بەپێی راگەیێندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، ئامانجی سەردانەكە تاوتوێكردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی هەردوولا و دوا گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە دەبێت.
لەم سەردانەدا د. فواد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان یاوەری بارزانین.
رووداو
