سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا: نابێت بەبێ پێشمەرگە باسی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بکرێت

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا: نابێت بەبێ پێشمەرگە باسی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بکرێت
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاری نەینەوا ڕایگەیاند، نابێت بەبێ پێشمەرگە باسی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بکرێت.

ئەمڕۆ ٢٣ی ئابی ٢٠١٦، بەشار کیکی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاری نەینەوا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئێن ئاڕ تی وتی "بەشداریکردنی پێشمەرگە تەنیا بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ نییە، بەڵكو بۆ دوای داعش و سیاسەتی بەڕێوەبردنی شارەکەشە".

هەروەهات وتیشی "بەبێ پێشمەرگە نابێت باسی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بکرێت، چونکە پێشمەرگە پێنج شوێنی لە دەوروبەری موسڵ کۆنترۆڵکدووەتەوە، هەروەها پاڵپشتی سوپای عێراقیش دەکات لە مەخمور و گەیارە لە نزیک موسڵ".

هاوکات ئەمڕۆ هەڵگورد حیکمەت، بەرپرسی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگەى هەرێم بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، پێشمەرگە بەشدار دەبێت لە هەموو ئۆپراسیۆنێکى دژى داعش بە ئۆپراسیۆنى موسڵیشەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشترعەبادى وتبووی نابێت پێشمەرگە فراوانخوازى بکات و ئەو ناوچانەشى کە کۆنتڕۆڵى کردوون دەبێت ڕادەستى سوپاى عێراقیان بکاتەوە.

هاوکات پێشتریش چەندینجار وەزارەتى پێشمەرگە ئاماژەی بۆ بەشداریکردن لە کۆنتڕۆڵکردنەوەى موسڵدا کردووە، بەڵام مەرجى هەبووە.
Top