یەکێک لە دامەزرێنەرانی گۆڕان:: بزووتنەوەی گۆڕان لە لایەن یەکێتییەوە یاری پێ دەکرێت
حاکم شێخ لەتیف، یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان، لە وتارێکیدا کە لە ماڵپەڕی (خەندان) بە ناوی (گۆڕان، هەنگاوێک بۆ پێشەوە و دوو هەنگاو بۆ دواوە) بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بە ڕێککەوتنەکەی نێوان گۆڕان و یەکێتی داوە و ئاشکرای کردووە: ”له ئه‌نجامی ئه‌و شێوازه‌ی به‌شداریكردنی ده‌سه‌ڵات و نه‌توانینی یان ڕێپێنه‌دانی بۆ جێبه‌جێ كردنی لانی كه‌می دروشم و به‌ڵێنه‌كانی به ده‌نگده‌رانی، تووشی ئیحراجییه‌كی گه‌روه بوو و نه‌یده‌زانی چۆن خۆی له‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه تێی كه‌وتووە ڕزگار بكات، بۆیه بیر له كشانه‌وه‌ی ته‌كتیكی له حكومه‌ت ده‌كرایه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه وه‌زیره‌كانی به قۆناغ بكشێنێته‌وه، تا ڕووداوه‌كانی 19\8\2016ی به‌سه‌ردا هات، ئیتر گۆڕان جارێكی تر كه‌وته‌وه هه‌ڵوێستێكی تر كه به‌سه‌ریدا سه‌پێنرایه‌وه، چونكه پارتی بواری وه‌رگرتنه‌وه‌ی موباده‌ری پێنه‌دا و پێش ئه‌وه‌ی خۆی پاشه‌كشێ بكات، پاشه‌كشێی پێ كرد و دووباره توشی ئیحراجی كرده‌وه، بۆیه بۆ ده‌رچوون له‌و هه‌ڵوێسته نه‌خوازراوه‌ی كه تێی كه‌وتووه و وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كاره‌ی پارتی له‌گه‌ڵی كرد، په‌نای برد بۆ ڕێککەوتن له‌گه‌ڵ یەکێتی“.
ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان پێیوایە، یەکێتی لەبەر سرووشتی ناوخۆی لە لایەک و لەبەر سرووشتی حزبی دەسەڵاتدار لە لایەکی دیکەوە، ”مومکین نییە“ تا پێی بکرێت، خواستی حزبی نەیاری جێبەجێ بکات و ڕێگا بدات دەستکەوت بچێتە سەبەتەکەیەوە، بەڵکو: ”تا پێی ده‌كرێت، ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی یان یەکێک له باڵەکانی بەکار دەهێنێت و دواتریش لێ ناگه‌ڕێت گۆڕان هیچ دەستکەوتی لێی هەبێت“.
هەر لەو نووسینەیدا، حاکم شێخ لەتیف دەڵێت: ”ئێستا هه‌ست ئه‌كه‌م گۆڕان له‌وپه‌ڕی لاوازی و بێ دەسەڵاتی دایە و جارێك له‌لایه‌ن پارتی و جاریکی تر له‌لایه‌ن یه‌كێتییەوە یاری پێ ئه‌كرێت و ئه‌ویش جگه له پاڕانه‌وه و سكاڵاكردن بۆ لای قاپی خوا، هیچی له‌ده‌ست نای، چونكه حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌زانن گۆڕان به‌م مه‌وقیعه‌ی ئێستای شتێكی ئه‌وتۆی پێ ناكریت و ترسی جارانیان لێی نه‌ماوه، ئێستا گۆڕان له‌به‌رده‌م دووڕیانێکە، یان دەبێت بە بودجەی خۆی لە حکوومەت ڕازی ببێت، یانیش ببێته‌وه به خۆی و له‌م پاشكۆیه‌تییه و سیاسه‌تی كاردانه‌وه ده‌رچێت و بچێته‌وه سه‌ر دروشمه ستراتیژییەکەی خۆی كه ئۆپۆزسیۆن بوونه“.
خەندان
