ڕۆژی یەکشەممە 28\8\2016، مووچەی (کەم ئەندامان) دابەش دەكرێت

ڕۆژی یەکشەممە 28\8\2016، مووچەی (کەم ئەندامان) دابەش دەكرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، مووچەی توێژێک دابەش دەکەن.



بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی ، ڕۆژی یەکشەممە 28\8\2016، مووچەی (کەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکەن.



ئەمە لە کاتێک دایە کە چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا، دابەشکردنی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکات و فەرمانبەرانیش چاوەڕێی ئەوەن، پێش هاتنی جەژنی قوربان، مووچەی مانگێکیان پێ بدرێت.
Top