یه‌كێتی: پشتیوانى لە نوێنەرەکەى بارزانى دەکەین

 یه‌كێتی: پشتیوانى لە نوێنەرەکەى بارزانى دەکەین
سەرکردەیەکى باڵاى یەکێتیی نیشتمانى کوردستان، ده‌ڵێت یەکێتى بۆ چارەسەرکرنى قەیرانەکانى ئێستاى هه‌رێمی كوردستان، پشتیوانى لە نوێنەرەکەى بارزانى دەکات.

سەعدى ئەحمەد پیرە، ئەندامى مەکتەبى سیاسی یەکێتیی نیشتمانى كوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەى د. فواد حسێن، نوێنەرى بارزانى کارێکى ئه‌رێنییه‌ و یەکێتى هەر لەسەرتاوە پشتیوانى کردووە و ئێستاش پشتیوانى لێ دەکات بۆئەوەى لەسەر مێزى گفتوگۆ هەمووان دانشین و چارەسەرى تەواوى قەیرانە چەق بەستووەکانى ئێستاى هەرێمى کوردستان بکەین".



پیره‌ زیاتر گوتی: ":" ئاسایی بوونەوەى پەیوەندى نێوان پارت و لایەنە سیاسيیەکانى باشوورى کوردستان و چارەسەرکردنى تەواوى قەيرانە هەڵپەسێردراوەکان ئەرکى هەموو پارت و لایەنە سیاسیيەکانە هەنگاوى جدى بۆ بنێن".



گوتیشى: " پێشبینى ئەوەدەکەم کۆبوونەوەى نوێنەرەکەى بارزانى ئه‌نجامى باشی هەبووبێت، بەتایبەتى تەواوى کۆبوونەوەکان توانیویەتى گرژی نێوان پارت و لایەنە سیاسیەکانى خاو بکاتەوە، هەروەها زەمینەیەک خۆشکراوە بۆ باشترکردنى بارودۆخەکە".

له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا د. فواد حسێن، سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێمی كوردستان وەک نوێنەرى مه‌سعود بارزانی،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی له‌یه‌كترنزیكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ به‌جیا كۆبووه‌وه‌ و به‌ڕای چاودێرانیش ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ ئه‌نجامی ئه‌ڕێنی ده‌بێت






باسنیوز
Top