لە هەولێر هۆشداریدرا لە کەمبوونەوەی ڕێژەی سەوزایی و وشکبوونی نەمامەکان

لە هەولێر هۆشداریدرا لە کەمبوونەوەی ڕێژەی سەوزایی و وشکبوونی نەمامەکان
تۆری ڕێکخراوەکانی ژینگە پارێزی هەولێر ئاماژەبەوەدەکەن، بەشیک لە نەمامەکانی شارەکە وشک بوون، کە ئەوەش زەنگێکی مەترسیدارە بۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر، بۆ ئەو مەبەستەش، لەبەرامبەر کەمی خزمەتکردنی پارک و شوێنە گەشتیارییەکانی هەولێر ئەو رێکخراوانە یاداشتێکی ناڕەزایەتییان دایە بەرێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر.

لە ئێستادا ئاماژەبەوەدەکرێـت، قەیرانی دارایی و نەکردنیان بە فەرمانبەری حکومەت ئەو گرفتانەن کە وایکردووە کرێکارەکان وەک پێویست خزمەت بە پارکەکان نەکەن.

کارمەندێکی پارکی شانەدەریش دەڵێت چوار ساڵە بەشێوەی گرێبەست کار دەکات و چەند جارێک داوایکردووە بکرێت بە فەرمانبەری ڕەسمی حکومەت و کەس وەڵامی داواکارییەکەیان نەداوەتەوە .

بەرپرسانی ئەندازەی پارکەکان لە هەولێر ڕەتیدەکەنەوە هۆکاری وشکبوونی نەمامەکان کەمی خزمەت گوزاری بێت هۆکارەکەی بۆ گۆڕانی وەرزی دەگەڕێننەوە.

سەرباری هەبوونی ١٥ پارکی ٣٠٠٠ مەتر دووجایی و زیاتر لە ٣٥٠ باخچە، تا ئێستا ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر نەگەشتووتە ئاستی ستانداردی جیهانی.
Top