خێرخوازان هاوكاری ئەو خێزانە دەكەن لەسەر شەقام دەمێننەوە

خێرخوازان هاوكاری ئەو خێزانە دەكەن لەسەر شەقام دەمێننەوە
چەند رۆژێکە فەرمانبەرێکی وەزارەتی رۆشنبیری بەهۆی خراپی دۆخی دارایی و نەبوونی لەگەڵ هاوسەر و چوار منداڵەکەی رۆژانە لەپاڵ مزگەوتێک و شەوانەش لە پارکێکی شاری هەرلێر رۆژ دەکەنەوە. بەگوتەی ئەو فەرمانبەرە چیدیكە بەرگەی قسە و فشاری خاوەن خانوویان نەگرتووە، بۆیە پەنایان بردووەتە بەر شەقامەکان.

رۆژگار موعتەسەم رەشید، کە فەرمانبەری وەزارەتی رۆشنبیرییە، لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (هۆت لاین)، لە تۆڕی میدیایی رووداو، بەو شێوەیە باسی بارودۆخی خۆی کرد و گوتی "20 ساڵە فەرمانبەرم سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، مووچەکەم نزیکەی 600 هەزار دەبێت بەڵام ئێستا نیوەی مووچەکەم پێدەدرێت، نیوەکەش کۆمپانیا دەبات، چونکە قەرزم دەکرد بۆ کرێی خانوو و خەرجی، هاوکات لە شەقامی ئیسکان پاکەت و کارتی مۆبایلم دەفرۆشت، بەڵام ئێستا بازاڕەکە لاواز بووە".
Top