دوو خوشکە رفێندراوەکەی کەرکووک باسی رفاندنەکەیان دەکەن
تارا نه‌جات، یەکێک لە رفێنراوەکان بۆ رووداو گوتی "كاتێك كه هاتنه گیانمان زۆر هاوارم كرد كه‌س گوێی لێمان نه‌بوو گوتیان گه هاوار بكه‌یت لێتدهدهین، دواتر خوشهكهكهمیان گرت پاشان بردمانیانه پشتی ماڵی خۆمان ئیدی له‌وێوه‌وه چاویان گرتین و بردمانیانه ناو ئۆتۆمبێل، ئه‌وان به عه‌ره‌بی قسه‌یان ده‌كرد شتێكی به‌زۆر ده‌رخواردم دا ئیدی ئاگام له‌خۆم نه‌ماو بێ هۆشبوم".
له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش، وێنه‌ی دوو خوشه‌كه رفێنراوه‌كه بۆ بازهگهكان ده‌نێردرێن، دواتر ده‌رده‌كه‌وێت له نزیكی سه‌دی كۆچه‌ك كه ده‌كه‌وێته‌ی ناوچه‌ی شوان به‌جێهێڵدراون، ئاسایش لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی ده‌ستپێكردوه كه‌سێكی به گومانی رفاندنی دوو خوشكه‌كه ده‌ستگیركردوه.
عه‌قید فه‌رهاد فازڵ، به‌رپرسی بنكه‌ی ئاسایشی گه‌ڕه‌كی كوردستان بۆ رووداو ده‌ڵێت "نه‌یانتوانی له بازگه‌كان ده‌ربازبن، دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕێی سه‌رچاوه‌كانمانه‌وه دۆزرانه‌وه ئه‌م دوو كچه له نزیك سه‌دی كۆچه‌ك رفێنرابوون، له‌وێ په‌یوه‌ندیان كرد كه حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه هه‌یه ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان چون و ئەوانمان هێنایەوە بە سه‌لامه‌تی راده‌ستی خێزانه‌كه‌یان كرانه‌وه".
له‌ماوه‌ی شه‌شی مانگی رابردوودا 62 حاڵه‌تی رفاندن و 14 حاڵه‌تی كوشتن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركووك تۆماركراون، به‌شێك له رفێندراوه‌كان له‌به‌رامبه‌ر پێدانی پاره‌یه‌كی زۆر و به‌شێكیشیان له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشه‌وه رزگاركراون.
