تەندرووستی هەرێم بۆ کاتی گرتنەوەی موسڵ چەند داوایەک ئاڕاستەی تەندرووستی بەغدا دەکات
لەو چوارچێوەیەشدا شاندی وه‌زاه‌رتی ته‌ندروستی عێراق سەردانی هەرێمیان کرد و لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی هەرێم کۆبونەوە و وەزیری ته‌ندرووستی هەرێمیش داوا ده‌كات لەکاتی ئۆپراسیۆنی موسڵدا هه‌مو ئیمكانیات و پێداویستیه‌كانی ته‌ندروستی وزاره‌تی عێراقی بخریته ژێر كۆنترۆڵی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان دەشلێت پێویستیان به موچه و نه‌خۆشخانه‌ی گه‌رۆكه دەبێت بۆیان دابینبكه‌ن.
هاوشانی شاندەکەی وه‌زاه‌رتی ته‌ندروستی عێراق، لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی عێراقیش ئاماده‌بون و سه‌رۆكی لیژنهکەش رایگه‌یاند، لەبەر فروانی سنورەکە داوایان كردوه 100 ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن و ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی گه‌رۆك و 180 تیمی پزیشكی ئاماده‌بکرێن.
بریكاری وه‌زیری ته‌ندروستی عێراقیش دەڵێت، چه‌ند به‌شیكیان داناوه بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و هێزه ئه‌منیه‌كان .
ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسڵ کە چاوەرێدەکرێت بەم نزیکانە دەستپێبکات، بەرپرسانی حکومەتی هەرێم پێشبینیدەکەن یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی ئه‌و شاره ئاواره‌بن و وەزارەتی تەندروستی هەرێم و بەغدا ترسی ئەوەیان هەیە بەهۆی ئاوارەبونی ئەو ژمارەی زۆرەی خەڵکەوە نەخۆشی کۆلێرا سەرهەڵبداتەوە.
