130ئۆتۆمبێلی داعش لە موسڵەوە بەرەو رەقە هەڵاتن

 130ئۆتۆمبێلی داعش لە موسڵەوە بەرەو رەقە هەڵاتن
سەرچاوەیەكی ناوخۆیی لە پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند كە 130 ئۆتۆمبێل بەسەدان چەكداری داعشی بەرەگەز عەرەب؛ لە شاری موسڵەوە بەرەو شاری رەقەی سوریا گواستووەتەوە.


بەپێی سەرچاوە عێراقییەكان، ئۆتۆمبێلەكان لە شاری موسڵەوە بە ئاراستەی شاری رەقەی سوریا دەرچوون و بەسەدان سەركردەی داعشیان گواستووەتەوە .


سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە سەرجەم هەڵاتووەكان بەڕەگەز عەرەبی بیانین.


رۆژی 14ی ئابی 2016 لە ئۆپەراسیۆنی رزگاكردنی ژمارەیەك گوندی میحوەرەكانی گوێڕ و مەخموور كە بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرێوەچوو؛ سەدان چەكداری داعش كوژران و رەوشی چەكدارانی داعش لە شاری موسڵ ئاڵۆز بووە و ناچار سەركردەكانیان بۆ سووریا دەگوازنەوە.
Top