130ئۆتۆمبێلی داعش لە موسڵەوە بەرەو رەقە هەڵاتن
بەپێی سەرچاوە عێراقییەكان، ئۆتۆمبێلەكان لە شاری موسڵەوە بە ئاراستەی شاری رەقەی سوریا دەرچوون و بەسەدان سەركردەی داعشیان گواستووەتەوە .
سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە سەرجەم هەڵاتووەكان بەڕەگەز عەرەبی بیانین.
رۆژی 14ی ئابی 2016 لە ئۆپەراسیۆنی رزگاكردنی ژمارەیەك گوندی میحوەرەكانی گوێڕ و مەخموور كە بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرێوەچوو؛ سەدان چەكداری داعش كوژران و رەوشی چەكدارانی داعش لە شاری موسڵ ئاڵۆز بووە و ناچار سەركردەكانیان بۆ سووریا دەگوازنەوە.
