لێبوردنی نێودەوڵەتی: عێراق بە ئەشکەنجە دانپێدانانی لە تۆمەتبارەکان وەرگرتووە
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراق کردك پرۆسەی لە سێدارەدان ڕابگرێت و دادگاییکردنی پاک و دادپەروەرانە ئەنجام بداتك لەبەرامبەر ئەو تۆمەتبارانەی کە تێوەگلاون لە، کوشتارگەیەدا.
ڕێکخراوەکە ئاشکرایکرد، یەکێک لەو کەسانەی کە لە سێدارەداراوە دانی ناوە بەوەدا کە ٦٠ سەربازی لە سەربازگەی سپایکەر کوشتووە، دوای ئەوەی هەڕەشەی ئەوەی لێکراوە گەر دان نەنێت بە ئەنجامدانی ئەو تاوانی کوشتنانەدا ئەوه خێزان و کچەکانی دەهێنن و بەدیارچاویەوە دەستدرێژی سێکسیان دەکەنە سەر، جگە لەوەش چەندین جار بە تەزوی کارەبا ئەشکەنجە دراوە.
ڕێکخراوەکە لە زاری پارێزەری تۆمەتبارەکەوە بڵاویکردەوە، ئەو کەسە لە بەردەم دادوەر پەشیمان بووەتەوە لەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵی ، بەڵام لەلایەن دادگاوە دانپێدانانەکان بەکارهێنراوە بۆ سەپاندنی حکومەکی لەسێدارەدانەکە بەسەریدا.
ئەوئیدانەکردنەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر عێراق لە کاتێکدایە، حەیدەر زاملی وەزیری دادی عێراق دوێنێ ٢١ ئابی ٢٠١٦ ئیمزای لەسەر ژمارەیەکی زیاتر لەسەر دۆسیەی ئەو کەسانە کرد کە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە و هەموو دوڵێیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی دیکەی مافەکانی مرۆڤی رەتکردەوە سەبارەت بە نەزاهەتی پرۆسەی دادگایی کردنەکان لە وڵاتەکەیدا.
