ئەڵمانیا بەردەوام دەبێ لە ناردنی هاوکاری سەربازی بۆ پێشمەرگە

 ئەڵمانیا بەردەوام دەبێ لە ناردنی هاوکاری سەربازی بۆ پێشمەرگە
سەرچاوەیەک لە حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە ڕەوانەکردنی هاوکاریی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان.

ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسی بڵاوی کردەوە کە ڕۆبەرت هابرمەن گوتەبێژی هێزەکانی سوپای ئەڵمانیا لە عێراق ئاشکرای دەکات جگە لە کاروانی هەفتەی ڕابردووی چەک و تەقەمەنیی ئەڵمانیا بۆ هێزی پێشمەرگە، لە داهاتوویەکی نزیکدا چەندین کاروانی دیکەی هاوکاریی سەربازی، ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

وڵاتی ئەڵمانیا هەفتەی ڕابردوو کاروانێکی ٧٠ تۆنی لە چەک و کەرەستەی سەربازی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کرد، وەک پاڵپشتیی سەربازیی ئەو وڵاتە بۆ هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش.











باسنيوز
Top