ئەڵمانیا بەردەوام دەبێ لە ناردنی هاوکاری سەربازی بۆ پێشمەرگە
ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسی بڵاوی کردەوە کە ڕۆبەرت هابرمەن گوتەبێژی هێزەکانی سوپای ئەڵمانیا لە عێراق ئاشکرای دەکات جگە لە کاروانی هەفتەی ڕابردووی چەک و تەقەمەنیی ئەڵمانیا بۆ هێزی پێشمەرگە، لە داهاتوویەکی نزیکدا چەندین کاروانی دیکەی هاوکاریی سەربازی، ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
وڵاتی ئەڵمانیا هەفتەی ڕابردوو کاروانێکی ٧٠ تۆنی لە چەک و کەرەستەی سەربازی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کرد، وەک پاڵپشتیی سەربازیی ئەو وڵاتە بۆ هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش.
باسنيوز
