کڵێسایه‌کی کوردستان منداڵانی قوربانیی شەڕ فێر دەكات بیر لە تۆڵە نەكەنەوە

 کڵێسایه‌کی کوردستان منداڵانی قوربانیی شەڕ فێر دەكات بیر لە تۆڵە نەكەنەوە
ماڵپەڕی جه‌نگاوه‌ره‌ دێرینه‌کانی ئه‌مریکا ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر بارودۆخی ده‌روونی منداڵانی ئاواره‌ی کریستیان ئاماده‌ کردووه‌، که‌ به‌هۆی ده‌رهاوێشته‌کانی شه‌ڕه‌وه‌، باری ده‌روونییان تووشی شڵه‌ژان بووه‌ و له‌ کڵێسای کلدان کاسۆلیکی مارئیلیا له‌ گه‌ڕه‌کی عه‌ینکاوه‌ له ‌هه‌ولێر له‌لایه‌ن پسپۆران و ڕێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌رییان بۆ دانراوه‌.

دانیاڵ ئه‌لخوری که‌ شاره‌زای ده‌روونییه‌، باس له‌ بارودۆخی ئه‌و منداڵانه‌ ده‌کات و دەڵێ پێشتر داوای لێ کردوون وێنه‌ بكێشن، ته‌نیا وێنه‌ی چه‌ک و شه‌ڕ و خوێن و کوشتن و بۆمب و لاشه‌ی مرۆڤ و ئه‌و شتانه‌یان کێشاوه،‌ به‌ڵام دوای شه‌ش مانگ له‌ ڕاهێنانیان، ئێستە وێنه‌ی جوانی سروشت و ژیان و گۆرانی و ئه‌ستێره‌کانی پۆپ و هەروەها وێنه‌ی پزیشک، مامۆستا، ئه‌ندازیار، وه‌ستا، دادوه‌ر، چێشلێنه‌ر و هونه‌رمه‌نده‌کانی دیکە ده‌کێشن کە پێشتر وێنه‌کانیان ته‌نیا بۆنی تۆڵه‌ی لێ ده‌هات.

خوری ده‌ڵێ "ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ بۆ ڕاهێنانه‌وه‌یانه‌ تا له‌ دوای ئازادکردنی موسڵ و چه‌سپاندنی یاسا له‌و شاره‌دا، بیر له‌ تۆڵه‌ نه‌که‌نه‌وه‌".

بە گوتەی ئەو پسپۆڕەی باری دەروونیی منداڵان، لە بەرنامەی ڕاهێنانەکاندا گرنگیی تایبەت بە شانۆ و موسیقا و هەروەها چالاکییە هونەرییەکان دراوە.

ئەوەشی ڕاگەیاند کە به‌هه‌مان شێوه‌ به‌رنامه‌یه‌کی دیکە هه‌یه‌ بۆ گه‌نجان که‌ له‌لایه‌ن ڕێکخراوی (ۆرد ڤیژن ئه‌نته‌رناشناڵ)ه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت.







باسنيوز
Top