کڵێسایه‌کی کوردستان منداڵانی قوربانیی شەڕ فێر دەكات بیر لە تۆڵە نەكەنەوە
دانیاڵ ئه‌لخوری که شاره‌زای ده‌روونییه، باس له بارودۆخی ئه‌و منداڵانه ده‌کات و دەڵێ پێشتر داوای لێ کردوون وێنه بكێشن، ته‌نیا وێنه‌ی چه‌ک و شه‌ڕ و خوێن و کوشتن و بۆمب و لاشه‌ی مرۆڤ و ئه‌و شتانه‌یان کێشاوه، به‌ڵام دوای شه‌ش مانگ له ڕاهێنانیان، ئێستە وێنه‌ی جوانی سروشت و ژیان و گۆرانی و ئه‌ستێره‌کانی پۆپ و هەروەها وێنه‌ی پزیشک، مامۆستا، ئه‌ندازیار، وه‌ستا، دادوه‌ر، چێشلێنه‌ر و هونه‌رمه‌نده‌کانی دیکە ده‌کێشن کە پێشتر وێنه‌کانیان ته‌نیا بۆنی تۆڵه‌ی لێ ده‌هات.
خوری ده‌ڵێ "ئه‌م به‌رنامه‌یه بۆ ڕاهێنانهوهیانه تا له دوای ئازادکردنی موسڵ و چه‌سپاندنی یاسا له‌و شاره‌دا، بیر له تۆڵه نه‌که‌نه‌وه".
بە گوتەی ئەو پسپۆڕەی باری دەروونیی منداڵان، لە بەرنامەی ڕاهێنانەکاندا گرنگیی تایبەت بە شانۆ و موسیقا و هەروەها چالاکییە هونەرییەکان دراوە.
ئەوەشی ڕاگەیاند کە به‌هه‌مان شێوه به‌رنامه‌یه‌کی دیکە هه‌یه بۆ گه‌نجان که له‌لایه‌ن ڕێکخراوی (ۆرد ڤیژن ئه‌نته‌رناشناڵ)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت.
باسنيوز
