ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌كرێت
شاخه‌وان عه‌بدولڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕايگه‌یاند: "هه‌ندێك لایه‌ن بڕیاریان داوه نه‌وتی كه‌ركووك له جیاتی ئه‌وه‌ی بخه‌وێنرێت، بنرێدرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی عێراق و كه‌ركووك له‌سه‌ری سوودمهندبن، ڕێككه‌وتنیش له‌و باره‌وه كراوه و ئێستاش 3 ڕۆژه ئه‌و ڕێككه‌وتنه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، گوتیشی: "ئه‌م هه‌نارده‌یه، پاره‌ی پهتڕۆدۆلارهكهی بۆ كه‌ركووك ده‌بێت، داهاته‌كه‌شی بۆ حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمیش قازانج له هه‌نارده كردنه‌كه‌ی هه‌یه، هه‌نارده‌كه‌ش له ڕێگای كۆمپانیای سۆمه‌وه ده‌كرێت".
باس‌نیوز
