هەولێر.. پۆلیس بۆ دۆزینەوەی کەسـێک داوای هاوکاریی لە هاووڵاتییان دەکات
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا، کە رۆژی دووشەممە 22ـی ئابی 2016 لە پەیجی تایبەتیی پۆلیسی هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاو کراوەتەوە، داوا لە هاووڵاتییان کراوە، ئەگەر زانیارییان لەسەر ئەم کەسە هەیە، پەیوەندیی بە پۆلیسەوە بکەن.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە ئەگەری بوونی زانیاریی لەسەر ئەو کەسە، هاووڵاتییان دەتوانن پەیوەندیی بە پەیجی پۆلیس لە فەیسبووک یاخود ژمارە تەلەفۆنی 066134ـەوە بکەن.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە نەداوە، کە هۆکاری هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسە چییە و بۆ بەدوایدا دەگەڕێن.
باسنيوز
