سلێمانی.. كارمەندێكی وێستگەی كارەبای چەمچەماڵ كوژرا
نەقیب سائیب سەلام، گوتەبێژی یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیس بۆ كاروباری شارەدێكان، ڕايگەیاند: "سەعات 5,30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 22/8/2016 لە گۆپاڵە، كارمەندێكی وێستگەی كارەبای چەمچەماڵ لەكاتی ڕۆشتنیدا بۆ سەر كارەكەی لە ماڵ هاتوەتە دەرەوەو بە فیشەك كوژراوە".
ئەم گوتەبێژەی پۆلیس، ئەوەش ڕوون دەكاتەوە: "هاووڵاتییەكە ناوی (ن.ع.ع)ەو لەبنەڕەتدا خەڵكی شاری كەركووكە و ئێستا لە شارەدێی گۆپاڵە دادەنیشێت و دوو فیشەك بەر جەستەی كەوتووە"، گوتیشی: "تەرمی كوژراوەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوەو لەلایەن پۆلیسی بەردەقارەمانیشەوە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردوە".
باسنیوز
