ماوەیەكە لە میدیاكاندا لێدوان و لێكدانەوەی جۆراوجۆر لەبارەی سەردانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران دەخرێتەڕوو، بۆ بەرچاوڕوونیی زیاتری ڕای گشتیی ڕای دەگەیێنین كە جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بانگهێشتنامەی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەدەست گەییشتووە و بەڕێزیشیان بانگهێشتەكەی قبووڵ كردووە. تەنیا ئەوە ماوە كاتی گونجاو بۆ هەردوولا دیاری بكرێت.
د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
22ـی 8ـی 2016