بریاره ئه‌مرۆ دووشه‌مه شاندێكی یه‌كێتی سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه عێراقیه‌كان كۆبێته‌وه.
به‌وته‌ی پیره پرۆژه‌ی دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێكی سیاسی عێراقی كه پرۆژه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراقه تائێستا گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌كراوه، بۆیه بڕیاره له كۆنگره‌یه‌كدا هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئه‌ندامیان له‌په‌رله‌مان هه‌یه به‌شداری تێدا بكه‌ن، گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت شانده‌كه‌ی یه‌كێتیش به‌شداری ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ده‌كات.
شانده‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌مرۆ ده‌چێته به‌غدادو سبه‌ینێش سه‌ردانی بۆلای لایه‌نه عێراقیه‌كان ده‌ستپێده‌كات، سه‌عدی پیره باسیله‌وه‌كرد، له كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌كان باس له هه‌موو كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد ده‌كه‌ن.
باس‌نیوز
