پەرلەمانتارێکی ئێران: 4500 کەس چاوەڕێی لەسێدارەدانن
ڕووحوڵڵا حەزرەتپور، ئەندامی لیژنەی ماف و دادپەروەریی لە پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاندووە، یاسای لەسێدارەدان لە ئێران پێویستیی بە پێداچوونەوەیە، ”لەبەر ئەوەی بەندیخانە و سزای سێدارە ڕێژەی تاوانی کەم نەکردووەتەوە“.
روحوڵڵا حەزرەتی باسی لەوەیش کردووە، کە ئەو 4500 کەسە بە چەندین تۆمەتی جیاجیا سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە و ئەمە ژمارە زۆرەشی بە ”کێشەیەکی گەورە“ بۆ وڵاتەکەی داناوە و بە پێویستی دەزانێت ”چارەسەری گەنجاوی بۆ بدۆزرێتەوە“.
بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، ئێران، سعوودیە، چین و عێراق بەرزترین ئاماری لەسێدارەدانیان لە ساڵەکانی 2014 و 2015دا تۆمار کردووە.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژھەڵات، پشکی زۆری لەسێدارەدان لە ئێران بەر کوردەکان کەوتووە و تەنیا لە دوو ھەفتەی ڕابردوودا لە ئێران، زیاتر لە 50 کەس لەسێدارە دران، کە 45 کەسیان کورد بوون.
باسنیوز
