بەڕێوەبەری بانکێکی کەرکووک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەری بانکێکی کەرکووک دەستگیرکرا
بەهۆی خەرجکردنی چەکێکی ساختەی 50 ملیۆن دۆلاریی، بەڕێوەبەری بانکێکی کەرکووک دەستگیر دەکرێت.

بەرپرسی لیژنەی دەستپاکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیش ئاماژە بەوەدەکات، لە خەرجکردنی ئەوچەکەدا ژمارەیەک بەرپرس دەستیان هەیە.

ئاشکراشی دەکات، بۆ خەرجکردنی ئەو چەکە لەنێوان چەند بەرپرسێکی بەغدا و کەرکووکدا ریککەوتن کراوە.

پەرلەمانتاریكی عێڕاقیش رایگەیاند، لەسەر دۆسیەی گەندەڵی چەندین کەس دەستگیر دەکرێن و رەوانەی دادگا دەکرێت، بەڵام دادگاوە بەڕێگەیەکی یاسایی دەرباز دەکرێن.
Top