ئاسایشی هەولێر دەستى بەسەر ١٤ کیلۆ مادەى هۆشبەردا گرت
بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى مادە هۆشبەرەکانى ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ ٢١ى ئابی ٢٠١٦ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: تیمەکانى ئاسایش باندێکى نێودەوڵەتی بۆ بازرگانى مادە هۆشبەرەکانیان دەستگیرکردووە ، کە پێکهاتوون لە چوارکەس و کاریان هێنانى مادەى هۆشبەربووە بۆ کوردستان لە ڕێگەى دەروازەى سنورى باشماخەوە.له بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە چالاکییەکەى ئاسایشدا دەستگیراوە بە سەر ١٤ کلیۆ مادەى تلیاک دا و پەڕاوى لێکۆینەوە بۆ تۆمەتبارەکان لە دادگا کراوەتەوە.
ئاژانسی ههواڵی زاگرۆس
