ئاسایشی هەولێر دەستى بەسەر ١٤ کیلۆ مادەى هۆشبەردا گرت

ئاسایشی هەولێر دەستى بەسەر ١٤ کیلۆ مادەى هۆشبەردا گرت
ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، باندێکى بارزگانى مادەى هۆشبەریان دەستگیرکردووە کە ١٤ کیلۆ تلیاکیان پێبووە.

بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى مادە هۆشبەرەکانى ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ ٢١ى ئابی ٢٠١٦ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: تیمەکانى ئاسایش باندێکى نێودەوڵەتی بۆ بازرگانى مادە هۆشبەرەکانیان دەستگیرکردووە ، کە پێکهاتوون لە چوارکەس و کاریان هێنانى مادەى هۆشبەربووە بۆ کوردستان لە ڕێگەى دەروازەى سنورى باشماخەوە.له‌ بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە چالاکییەکەى ئاسایشدا دەستگیراوە بە سەر ١٤ کلیۆ مادەى تلیاک دا و پەڕاوى لێکۆینەوە بۆ تۆمەتبارەکان لە دادگا کراوەتەوە.



ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس
Top