چیرۆكی شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه‌ ده‌یه‌ویست كارێكی مرۆڤدۆستانه‌ ئه‌نجام بدات

چیرۆكی شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه‌ ده‌یه‌ویست كارێكی مرۆڤدۆستانه‌ ئه‌نجام بدات
پێشمەرگە دەرگای بە رووی ئاوارە ھەڵاتووەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە سنووری باشوور و رۆژئاوای کەرکووك کردووه‌تەوە و ھاوکاریيان پێ دەگەیەنێت, لەکاتی گەیاندنی ھاوکاريیەکانیش لە گوندی سەددە داعش تەقە لە ھێزی پێشمەرگە دەکات و لەئاکامدا پێشمەرگەیەك بەناوی کاروان شەھید دەبێت و یەکێکی دیکەش برینداردەبێت.

ھاوسەنگەرەکانی کاروان دەڵێن ئەو ویستی ئاوارەکان لە برسێتی و تینوێتی گەرمی ھاوین ڕزگار بکات, بەڵام داعش ڕێگەی پێنەدا کارە مرۆڤانەکەی بە ئەنجام بگەیەنێت و شەھیدی کرد.
Top