بارزانی: شەڕی گەندەڵی لە شەڕی تیرۆر سەختترە
رۆژی یەكشەممە 21-8-2016 لە پیرمام مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك و مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كۆبووەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بارزانی هۆكارەكانی قەیرانی دارایی بۆ مامۆستایان شیكردەوە و وێڕای ئاماژەدان بە گرفتی گەندەڵی جەختی لەوە كردەوە شەڕی "گەندەڵی لە شەڕی تیرۆر سەختترە و بە هەموو توانایەك كار دەكات بۆ ریشەكێشكردن و نەهێشتنی گەندەڵی".
ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڵێنی بە مامۆستایان داوە، بۆ چاککردنی گوزەرانیان و دەستکاریکردنەوەی مووچەکانیان، لەگەڵ حکومەت کۆببێتەوە.
