ئایا بارزانی چی وتووە کاتێک داوایان لێکردوە لە سلێمانی لەگەڵ نەوشیروان مستەفادا کۆببێتەوە؟
نادر نانەکەلی مامۆستای زانکۆ و یەکێک لەو مامۆستایانەی ئەمڕۆ ٢١ ی ئابی ٢٠١٦ سەردانی بارزانی کرد لە سەڵاحەدین، بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند "من وەک هاوڵاتییەک داوام لە بارزانی کرد، کە مام جەلال گەڕایەوە بۆ سلێمانی سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ نەوشیروان مستەفا و سەرکردەکانی دیکەدا کۆببێتەوە".
ئەو مامۆستایەی زانکۆ دەشڵێت "بارزانی ئەو بابەتەی بەلاوە قورس بووە و وتوویەتی، ئایا گرنتی ئەوە هەیە من سەردانی سلێمانی بکەم پێشوازیم لێدەکرێت و لایەنەکان وەڵامیان دەبێت بۆ ئەوەی کۆببینەوە".
لە ٢٨ ی مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٥ دا، بارزانی سەردانی سلێمانی کرد و چاوی بە تاڵەبانی کەوت، بەڵام لەگەڵ نەوشیروان مستەفادا کۆنەبووەوە و دواتریش سەردانی ئەمریکای کرد.
ماوەی زیاتر لە ساڵێکە بەهۆی کۆتایی هاتنی ماوەی ویلایەتی سەرۆکایەتی هەرێمەوە، کێشە لەنێوان لایەنە سیاسیەکانی هەرێمدا دروستبووە و دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوەی جیاوازیش کێشەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێم چارەسەر نەکراون.
