نوێنه‌ری پارتی و یه‌كێتییش به‌شدار ده‌بن.. سبه‌ینێ لایه‌نه عێراقییه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه
(د.عەبدوڵڵا عەلیاوەیی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "وه‌ها بڕیارە سبەینێ دووشەممە، لەسەر پێشنیازی سەرکۆماری عێراق (فوئاد مەعسووم)، ھەموو لایەنە سیاسییەکان کۆ ببنەوە و تێیدا دۆخی عێراق و پەیماننامەی شەره‌ف و ئەنجوومەنی سیاسی تاوتوو بکەن، بەڵام هێشتا دیار نییە کۆبوونەوە چۆن دەبێت و بە چ ئاراستەیەکدا دەڕوات.''
گوتیشی، ''ڕوونیش نییە لایەنەکان بۆچوونیان لە یەکدی نزیک دەبێته‌وه ده‌بێته‌وه یان نا، بەڵام کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی کامێراکان دەبێت.''
ئه‌و راوێژكاره‌ی سه‌ركۆماری عێراق هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ''ناتوانین پێشبینی بکەین لایه‌نه‌كان لەبارەی کێشەکان بگەنە رێککەوتن، چونكه بەردەوام سیاسەتی سەرکردە و حیزبەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بۆیە ناتوانین بڵێین دەگەنە ئەنجامێکی باش یاخود نا، هه‌ڵبه‌ت کێشە زۆرن، بەتایبەت لە پەرلەمان؛ بڕیاریشە متمانە لە وەزیری بەرگری وەربگرنەوە، بۆیە دۆخه‌كه کەھرەباییە.''
(عه‌لیاوه‌یی) زانیاریشی دا كه، 10رۆژ پێشتریش كۆبوونه‌وه ساز دراوه كه (ھۆشیار زێباری) بە نوێنەرایەتیی کورد بەشدار بوو، بەڵام ئەمجارە بڕیارە (فازل میرانی) یاخود هه‌ر(ھۆشیار زێباری) بە نوێنەرایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان بەشدار بێت و، لە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانیش(مەلا بەختیار) بەشداری دەکات.
