لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مان به‌ڵێنى خه‌رجكردنى شایسته داراییه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌دات
محه‌مه‌د حهلبووى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له پارێزگاى كه‌ركووك به هاوڕێیه‌تی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى لیژنه‌كه، ڕای گه‌یاند :" سه‌ردانى لیژنه‌كه‌مان بۆ كه‌ركووك هه‌نگاوى یه‌كه‌مه و به‌دوايدا سه‌ردانى پارێزگاكانى به‌سڕه و ناسڕیه و سه‌ڵاحه‌دین و پارێزگاكانى دیكه ده‌كه‌ین بۆ زانینی پێویستی داراییان له چوارچێوه‌ى بودجه‌ى گشتى ساڵى داهاتوو".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه گوێبیستى پێویستییه‌كانى پارێزگاكه بوون و داوایان كرد هێزه‌كانى پێشمه‌رگه شایسته داراییه‌كانى ئه‌و بڕینانه بیانگرێته‌وه كه له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى پارێزگاكه ده‌كرێت، هه‌روه‌ها بودجه‌كانى ساڵانى پێشوویان بۆ خه‌رج بكرێت و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ئیداره‌ى پارێزگاكه به نووسراوێك بۆ حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى بنێرێت بۆ ئه‌وه‌ى له دانیشتنه‌كاندا گفتوگۆى بكه‌ین".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه :" لیژنه‌ى دارایی كار ده‌كات بۆ جێكردنه‌وه‌ى شایسته داراییه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كه‌ركووك له چوارچێوه‌ى بودجه‌ى گشتى ساڵى داهاتوو، هه‌روه‌ها خێزانى شه‌هیدانى پێشمه‌رگه هه‌مان ئه‌و مافانه وه‌ربگرن كه خێزانى شه‌هیدانى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق وه‌رى ده‌گرن".
