تەقینەوەیەك لە شارۆچكەیەكی سەر بە رحا روویدا
بەپێی زانیارییەكانی رووداو تەقینەوەكەی شارۆچكەی وێرانشاری سەر بە رحا لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ئەنجامدراوە و كەسێك كوژراوە و چوار پۆلیس برینداربوون.
بۆ گواستنەوەی بریندارەكان ئەمبوڵانس رەوانەی شوێنی تەقینەوەكە كراوە.
هاوكات لەسەر رێگای شارۆچكەكانی نسێبین و میدیات-ی سەر بە مێردین شەڕ و پێكدادان لەنێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا روویداوە و سەربازێك كوژراوە.
