تەقینەوەیەك لە شارۆچكەیەكی سەر بە رحا روویدا

تەقینەوەیەك لە شارۆچكەیەكی سەر بە رحا روویدا
تەقینەوەیەك لە شارۆچكەی وێرانشاری سەر بە رحا روویدا و كوژراو و بریندار هەن. لە مێردین-یش لە شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان پەكەكە و سوپا سەربازێك كوژرا.

بەپێی زانیارییەكانی رووداو تەقینەوەكەی شارۆچكەی وێرانشاری سەر بە رحا لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ئەنجامدراوە و كەسێك كوژراوە و چوار پۆلیس برینداربوون.

بۆ گواستنەوەی بریندارەكان ئەمبوڵانس رەوانەی شوێنی تەقینەوەكە كراوە.

هاوكات لەسەر رێگای شارۆچكەكانی نسێبین و میدیات-ی سەر بە مێردین شەڕ و پێكدادان لەنێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا روویداوە و سەربازێك كوژراوە.
Top