جارێکی دیکە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دواخرا
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیاردراوە کۆبوونەوەکە بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دوابخرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، پابەندن بە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ گۆڕاندا و نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری سلێمانیان بردوە بۆ کۆبوونەوەکە.
