جارێکی دیکە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دواخرا

جارێکی دیکە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دواخرا
دوای ئەوەی بڕیاردرا کە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکانی پارێزگای سلێمانی ئەنجام بدرێت، بەڵام جارێکی دیکە کۆبوونەوەکە دواخرا.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیاردراوە کۆبوونەوەکە بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دوابخرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، پابەندن بە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ گۆڕاندا و نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری سلێمانیان بردوە بۆ کۆبوونەوەکە.
Top